دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/01/2023

لە سنوری هەڵەبجە دەستبەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا دەگیرێت

هەرێم نیوز

لە شارۆچکەى تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەک و فیشەکدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، فەوجی دووی پاسەوانی سنوری هەڵەبجە لە سنووری شارەدێی تەوێڵە دەستیان گرت بەسەر15 دەمانجەی جۆری تورکی و 13 چەکی جۆری کلاشینکۆف و 3500 فیشەکی دەمانجە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو چەک و فیشەکانە رادەستی بنکەی پۆلیسی تەوێڵە کرا دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا.

پۆلیسی هەڵەبجە لەو راگەیەندراوە روونیکردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دەست بەسەر ئەو چەک و فیشەکانەدا گیراوە و بڕیاریدا بە رەوانەکردنیان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.

 

.،

.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP