هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک وێنەگر و نوسینگەی مامەڵەی هاوڵاتیانی لەنزیک بەرێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتی لیژنەی رۆشنبیری سەربە لیژنە هاوبەشەکان، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و دانانی کارمەند لەسەر شەقامەکە بۆ بانگکردنی هاوڵاتیان، کە دیاردەیەکی نامۆ و نایاساییە و بووەتە هۆی بێزاری هاووڵاتیان، ئەو شوێنانە داخراون، مامەڵەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر سەرجەم ئەوشوێنانە ئاگاداراکراونەتەوە و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە، بەڵام ئەم هەشت شوێنە پابەند نەبوون، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخران و خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.