هەرێم نیوز
بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە باج، نەدیم زەهاوی وەزیرە کوردەکەی حکومەتی بەریتانیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئهو وڵاتەوە دورخرایەوە.
بهگوێرهى میدیاى بهریتانى، ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرایكردوه، بەهۆی خۆدزینەوە لەباج، نهدیم زەهاوی سەرۆکى لیژنەی پارتی پارێزگارانی بەریتانیای لەکابینەکەی دورخستەوە.
وتوشیهتى:"دەبێت زەهاوی شانازیی بکات بەو دەستکەوتانەی لەپێنج ساڵی ڕابردوی کارکردنی لەحکومەت بەدەستیهێناون، وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسین لەکاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
سهرۆك وهزیرانى بهریتانیا ئهوهشى وتوه، "لەماوەی کارکردنیشی وەک سەرۆک لیژنەی پارتی پارێزگاران، زههاوى چەندین دەستکەوتو کاری گرنگی ئەنجامداون".
نازم زەهاوی لەتەمەنی 11 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەی بۆ بەریتانیا کۆچیان کردوەو وەک خۆی باسیكردوه، ئەوکات توانای قسەکردنی بەزمانی ئینگلیزیش نەبوە.
زەهاوی پێشئەوەی وەک وەزیری دارایی دەستبەکاربێت، وەزیری پەروەردە بوە، ئەو ساڵی 2010 متمانەی دەنگدەرانی بەدەستهێناو بوو بەئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.