هەرێم نیوز
جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سهردانی ههریهكه له وڵاتانی تورکیا و ئیمارات و چهند وڵاتێكی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دهكات بۆ ئەوەی هۆشدارییان پێبدات لە دەرئەنجامەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوسیا.
بهگوێرهی ئاژانسی ههواڵی رۆیتەرز، برایان نێڵسن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەچێتە تورکیا و ئیمارات و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی هۆشدارییان پێبدات لە لەدەستدانی بازاڕی ئەمریکا ئەگەر بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی ڕوسیا.
ئاژانسەکە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە باسی لهوهكردوه، "بهرپرسه باڵاكهی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی داهاتو گەشت دەکات بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی وڵاتان و کۆمپانیاکان ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی ئەمریکا لەدەست بدەن ئەگەر مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا و لایەنە قەدەغەکراوەکان بکەن".
گەشتەکەی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بەشێکە لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ ڕێگریکردن لە دەربازبونی ڕوسیا لە سزاکانی ڕۆژئاوا، كه لهوهتهی روسیا هێرشهكانی بۆ سهر ئۆكرانیا دهستپێكردوه، بهسهریدا سهپێنراوه.
بهرپرسهكهی گەنجینەی ئەمریکا سەردانی تورکیا و ئیمارات و عومان دەکات و بڕیارە رۆژانی 2 و 3ی مانگی داهاتو لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ وتوێژ ئەنجامبدات.
جگە لە پرسی سزاکانی ڕوسیا، نێڵسن بەنیازە باس لە کارەکانی ئێران لە ناوچەکە و "هەڕەشە داراییە نایاساییەکان کە گەشەی ئابوریی تێکدەدەن" و وەبەرهێنانی بیانی تاوتوێ بکات.