هەرێم نیوز
بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگری نه‌كراوه له فرۆشتنی نه‌ختینه‌ی دۆلار به هاوڵاتیان.
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕەتیکردەوە رێگری لە فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی بە هاوڵاتیان کردبێت یان سنورداری كردبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دڵنیایی" دەدات لەوەی کە پێویستی هاوڵاتی بە دۆلار دابین دەکرێت و ڕێگری دەکات لە فرۆشتنی دۆلار ته‌نها به كه‌سانی دیاریكراو، به‌ڵكو فرۆشتنی دۆلار بۆ هه‌موان ده‌بێت.
بانكی ناوه‌ندی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، "ئەم ڕێکارە دەرفەتێکە بۆ هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ مەبەستی شەرعی بەبێ سنوردارکردن".
بانکی ناوەندی عێراق داوای لە هەمو میدیاکان و ڕای گشتی کردوه، پشت بە ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە چالاکی و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی عێراق.