هەرێم نیوز
له روداوێكی هاتووچۆدا له باشوری رۆژئاوای وڵاتی پاكستان پاسێك له‌سه‌ر پردێك كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه حه‌مزه ئه‌نجوم به‌رپرسێكی حكومی ناوچه‌ی لاسبیلا له هه‌رێمی بلوجستانی پاكستان رایگه‌یاند كه له ناوچه‌كه‌یان پاسێك له‌سه‌ر پردێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیوه لانی كه‌م 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
دەشڵێت: پاسه‌كه 48 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه و دوای ئه‌وه‌ی خۆی به ستونێكی پرده‌كه‌دا كێشاوه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و سێ كه‌س رزگاركراون.
ئەوەشى خستۆتەڕو، "ته‌رمه‌كان شێواون و ناتوانرێت بناسرێنه‌وه".