هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌مپێكی ئاواره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له شاری جنین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ـی 1ی 2023، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر خێوه‌تگه‌ی ئاواره‌كان له شاری جنین دەکەن كه ده‌كه‌وێته باكووری كه‌ناری خۆرئاوای فه‌ڵه‌ستین ، له ئه‌نجامدا نۆ هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوە، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاوده‌نگی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی قودسی شه‌ریف دوپاتده‌كاته‌وه، داواش ده‌كه‌ین هێرشی دوژمنكارانه كۆتایی پێبهێنرێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه هه‌ڵوێستی پته‌و و پره‌نسیپی خۆمان سه‌باره‌ت به دۆزی فه‌ڵه‌ستین نوێده‌كه‌ینه‌وه، كه پرسێكی سه‌ره‌كی بو و ئێستاش هه‌روایه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین گیانله‌ده‌ستدانی هه‌شت هاوڵاتی و برینداربونی 16 كه‌سی دیكه‌ی له كه‌مپی جنین راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه هێرشیان كرایه‌سه‌ر.