دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/01/2023

ئه‌مه‌ریكا ؛ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئەم هەوڵە له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌

هەرێم نیوز

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، پێشوازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ردوو شاندی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند‌، پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.
هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئەوەشی ڕاگەیاندوە، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن.

دواجار له‌ تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێردا هاتووه‌: ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP