دواین هەواڵ

عێراق‌

 28/01/2023

سوودانی گەیشتەوە عێراق

هەرێم نیوز

سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە گەشتەکەی  بۆ فەرەنسا هێنا و گەڕایەوە بەغدا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا هێنا و گەڕایەوە عێراق.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە فەرەنسا و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌ و رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له‌ هه‌موو بواره‌كان، واژۆ كرد‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP