دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/01/2023

شاخەوان عەبدوڵا هەموو شتێکی ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

شاخەوان عبداللە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لایەنێک لەپشت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هەیە بەرامبەر بە هەرێم، دەشڵێت: ئەو لایەنە بەشێکە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت و تەنانەت دەستی لەبەرزبوونەوەی دۆلاریشدا هەیە.

شاخەوان عبداللە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی: باتەنها بریاری دادگا نەبینیین، پێش بریاری دادگای ئیتحادی ماوەی نزیکەی دوو مانگە لایەنیک وەزیری دارایی عیراقی ئاگادارکردەوە لەوەی بریاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەریم رابگریت و رەوانەی نەکات .

دەشڵێت: هەمان ئەو لایەنە پەرلەمنتارەکەشی راسپارد بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر سکالایەک بکات و پێشکەشی دادگای بکات لەدژی ناردنی ئەو پارەیە بێ ئەوەی ناوەرۆکەکەی بخوێنێتەوە ، ئەوەشی خستۆتەڕو، هەرهەمان لایەن فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریارەکەی لەبەرژەوەندی سكاڵاکە بێت و لەدژی هەریم بریار بدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمان لایەنە دەستی هەیە لەبەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەرێگای بەقاچاغ بردن و ئاودیوکردنی سەدان ملیون دۆلار رۆژانە ، ڕونیکردۆتەو، بەداخەوە هەمان ئەو لایەنە فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریار لەدژی یاسای نەوت و گازی هەریم بدات ، ئاشکرایدەکات، ئەو لایەنە هەرکات نزیک بونەوە لەنیوان هیزو لایەن و پێکهاتەکانی عیراق دروست بیت هەولی تیکدانی ئەو یەکریزی و تەباییە دەدات چونکە یەکریزی پێکهاتەکانی عیراق بە مەترسی بۆسەر بەژەوەندییەکانی خۆی دەزانیت لە کۆتاییدا نوسیویەتی، ئەوەی جێگای سەرنجە کارەکتەرەکانی ئەو لایەنە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەجینداکانی لەعیراق هێزێکی ناوخۆیی عیراقەو بەشێکیشە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت .

جەختیشدەکاتەوە، مێژوو شاهیدە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی رژێمەکانی حوکمرانی لەعیراق بە روخانی دادگاکانی الثورە شەوە بەهۆی دەست درێژی و پێشلکردنی مافە دەستورییەکانی خەلکی کوردستانەوە بوە ، هیواخوازین هیزو لایەنە سیاسییەکانی عیراق هەلوێستی رونیان هەبیت لەمەر ئەو پێشیلکارییانەی لەدژی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدریت ، دڵنیابن سنورێک بۆ زیادەرۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنریت، لە کۆتاییدا ئەو لایەنە هەرچەند هەولی دوژمنکارانە بدات لەبەرامبەردا سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان هاوشیوەی چیاکانی کوردستان بەبەرزی و خۆراگری دەمێننەوە .

پێشتر هەرێم نیوز نهێنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئاشکراکردبوو،

ئێران چ داواکارییەکی لەپارتی و حکومەتی هەرێم هەبووە؟
ئێران داواکارییەکی لەپارتی و حکومەتی هەرێم  هەبووە و پارتی و بەرپرسانی لە حکومەتی هەرێم نەچووەتە ژێرباری داواکارییەکەی و بەوهۆیەشەوە دادگای فیدراڵی لەدژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن، هەتا پارتی رازی بێت داواکارییەکەیان جێبەجێ بکات.

هەرێم نیوز بەپشت بەستن بەسەرچاوەیەکی ئاگادار لەبڕیاری سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێم زانیویەتی ئێران لەدوای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانەوە داواکاری ئەوەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسانی حکومی پارتی کردووە کە حزبەکانی رۆژهەڵات بەتایبەتی کۆمەڵە و دیموکرات لە هەرێمی کوردستان دەربکەن، هاوشێوەی موجاهیدینی خەلق کە لە عێراق دەرکران.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، پارتی بەداواکارییەکەی ئێران رازی نەبووە و پێی وتوون راستە ئەو حزبانە جەماوەرییان زۆرە لەئێراندا بەڵام ئێوەش دەزانن ئەوان هیچ جۆرە چالاکییەکیان نەکردووە ئەوەی ئێوە دەیڵێن تەنیا بیانووە.
سەرچاوە ئاگەدارەکە جەختی لەوەشکردەوە ئەگەر ئێران سەد بڕیاری تری وەها بەدادگای فیدراڵی بدات دژی هەرێم، ئەوە نەپارتی و نە حکومەتی هەرێم ناچنە ژێرباری بڕیارەکانی ئێرانەوە.

هەرێم نیوز ئەوەشی زانیوە ساڵی 2017 فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و چەند فراکسیۆنێکی تر کە فراکسیۆنی کوردیشی تێدابووە، ویستیان پرۆژە یاسای دەرکردنی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران ببەنە پەرلەمان و بیکەن بەیاسا، بەڵام کاتێ ئەمریکییەکان بەو کارەیان زانی و فشارییان کرد، ئەوە پرۆژە یاساکە پێشکەشی پەرلەمان نەکرا و بەبێ دەنگی دایانخست.

سەرچاوەکەی هەرێم نیوز، ئەوەشی وتووە، پێشتریش تەواوی ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی دژی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان دەرچووە بەفیتی ئێران بووە و بۆ فشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێوەی پابەند نەبووە و بەردەوام بووە لەکاری خۆی.
سەرچاوەکە وەک پەیامێکیش بۆ ئێران ئەوەی وت، دەبێ ئێران بزانێت نەپارتی و نەحکومەتی هەرێم سازش لەسەر یەک قەترە نەوتی کوردستان ناکات و بەمافی هاوڵاتیانی هەرێمی دەزانێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک تەسلیمی ئیرادەی لایەنە شیعەکان و ئێران نابێت، بەڵام ئامادەی هەموو جۆرە ڕێککەوتنێکە بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی کوردستان.

ئەمرۆ دادگای فیدراڵی جارێکی تر بڕیارێکی دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستاندا بەدەر لە یاسای بودجە و بارزانیش لەپەیامێکدا بڕیارەکەی دادگای فیدراڵه بەهاوشێوەی بڕیاری دادگای سەورەی حزبی بەعس چوواند لەدژی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP