هەرێم نیوز
له پاریس، عێراق و فه‌ره‌نسا یادشتنامهیهكی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرد و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕاشیگەیاند یاداشتنامه‌كه كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عێراق و فه‌ره‌نسا له پاریس یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، یاداشتنامه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌ره‌نسی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژۆكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: یاداشتنامه‌كه كۆمه‌ڵێك له‌بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌خۆ ده‌گرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئالوگۆكردنی زانیاریه‌كان و گه‌ران به‌دوایی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و گه‌راندنه‌وه‌ی پاره دزراو و ڕفراندراوهكانی عێراق له‌دوایی ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، یاداشتنامه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی هاریكاری ته‌كنیكی بۆ رێگریكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی بواری شارهزایهكان و گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ستراتیژی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له خۆی ده‌گرێت.