هەرێم نیوز
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانیان بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامدا و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كانی هێرشه موشه‌كیه‌كه نه‌زانراوه.
هێرشه موشه‌كیه‌كانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له كه‌رتی غه‌ززه كردۆته ئامانج و له‌وباره‌یه‌شه‌وه سوپای ئیسرائیل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، فڕۆكه‌كانیان هێرشیانكرده سه‌ر "شوێنی سه‌ربازی ژێرزه‌مینیی" سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌ك به‌كاردێت و ده‌كه‌وێته شاری مه‌غازی ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له میانی هێرشه‌كه‌دا سێ موشه‌ك له سوپای ئیسرائیله‌وه ئاڕاسته‌ی كه‌رتی غه‌ززه كراون، یه‌كێكیان به‌رپه‌رچدراوه‌ته‌وه، دوه‌میان له ناوچه‌یه‌كی كراوه و سێیه‌میشیان له ناو كه‌رتی غه‌ززه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه".
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوابه‌دوای هێرشه‌كه، چه‌ند جارێك له ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی "ده‌وروبه‌ری غه‌ززه" ده‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بیستراوه.
له‌لای خۆشیه‌وه، وته‌بێژی كه‌تائیبی عزه‌دین قه‌سام ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ڕێگه‌ی به‌رگری ئاسمانیه‌وه وه‌ڵامی فڕۆكه‌وانی جه‌نگی نه‌یاره‌كانیان له ئاسمانی كه‌رتی غه‌ززه داوه‌ته‌وه.
حازم قاسم، وته‌بێژی كه‌تائیب عزه‌دین قه‌سام ئاشكرایكردوه، ئیسرائیل له‌هه‌وڵێكی شكستخواردودا بۆردومانی چه‌ند شوێنێكی به‌تاڵی كردوه ڕێگه‌گرتن له گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیمان كه به‌رگری له قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا نه‌كه‌ن.