دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/01/2023

رەوتی سەدر ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندان دەکات

هەرێم نیوز

ژمارەیەک پەرلەمانتاری پێشووی رەوتی سەدر ڕایدەگەیەنن، رەوتەکە ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندان دژی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارانەی پێشووی رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی ئەل ئەخباری لوبنانیان وتووە، بەدڵنیاییەوە سەدر دەگەڕێتەوە بۆ چالاکی سیاسی و دەروازەی گەڕانەوەشی دابەزینی بەهای دینارە و ناونیشانی خۆپیشاندانەکەشیان بەهای دۆلار دابەزێنە دەبێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەئێستادا چاودێری چالاکییەکانی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەکەن و لەداهاتوویەکی نزیکدا هەڵوێستی خۆیان دەبێت.

لە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا، دواتر لە رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21  وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.

رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌ رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP