هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تاران، له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، چه‌كدارێك هێرشده‌كاته‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران، بووه هۆی كوژرانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری باڵیۆزخانه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه میدیاكانی ئازه‌ربایجان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئۆرخان عه‌سكه‌رۆڤ سه‌رۆكی تیمی هه‌واڵگری باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران، به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری ئه‌مڕۆ كوژرا، دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌سێك كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجام دابێت، ده‌ستگیركراوه.