دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 26/01/2023

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمان: ئێمە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستانین

محەمەد جەمال – هەولێر
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمان ڕایدەگەیەنێت، کەوا پارتەکەیان هەمیشە دەستپێشخەریی هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

محەمەد دڵشاد، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمان بۆ هەرێم نیوز دەڵێت، ئێمە وەک پارتی چاکسازی تورکمان سەبارەت بە پێشهاتەکان گەشبینین بەوەی کێشەکان بەرەو چارەسەربوون بڕوات.

دەشڵێت، تورکمانەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵی باشیان هەبووە لە دروستکردنی هەماهەنگی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان و بەردەوام دەستپێشخەریمان هەبووە بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی هەڵبژاردنەکانیشەوە دەڵێت، حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بڕیاریان داوە و لێکگەیشتنی باش هەیە، ئێمەش وەک پارتی چاکسازی تورکمان هەڵوێستمان لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستانە، واتە ئەوەی بۆ بەرژەوەندی گشتی بێت، ئێمەش لەگەڵیداین.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP