هەرێم نیوز
عێراق و فه‌ره‌نسا رێككه‌وتنێكی ستراتیژی واژۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك له خاڵه‌كانی جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (26ـی 1ی 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته پاریس و له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
هەروەها محەمەد شیاع سوودانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا رێككه‌وتنێكی ستراتیژییان واژووكردووه كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ زیاتر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا له هه‌موو بواره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌پێناو هاوبه‌شیی راسته‌قینه كه چاكسازی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ عێراق مسۆگه‌ربكات، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی وه‌زاری په‌سه‌ندكراوی حكومه‌تدا هاتووه.