هەرێم نیوز
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، ڕوسیا دەستوەردان لە چارەسەرکردنی قەیرانی دۆلار له عێراق ده‌كات، بۆ ئەم مەبەستەش مۆسكۆ به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به به‌غداوه كردوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بچێته سه‌ر پێدانی باج بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ڕێگه‌ی ڕوبڵ یان یوانی چینییه‌وه.
جه‌بار عه‌وده سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ په‌یوه‌ندی به دۆسیه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌یه، دیارترینیان دانه‌وێڵه و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و دۆسیه‌كانی ترن، ساڵ به ساڵ جیاوازن، به‌ڵام ساڵانه ده‌گاته ملیاره‌ها دۆلار، ڕوسیا دابینكه‌رێكی گرنگی دانه‌وێڵه له عێراق، جگه له كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "مۆسكۆ به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به به‌غداوه كردوه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بچێته سه‌ر پێدانی باج بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ڕێگه‌ی ڕوبڵ یان یوانی چینییه‌وه".
باسی لەوەش کردووە، "پێدانی به‌های گرێبه‌سته روسیه‌كان له‌لایه‌ن عێراق به‌ڕۆبڵ یان یوانی چینی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار كه‌مده‌كاته‌وه."
ئاشكراشیكرد، "پێدانی باج به رۆبڵی روسی به‌واتای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دیناری عێراقی دێت له نێو لیستی ئه‌و دراوه بیانیانه‌ی ده‌توانن له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی روسیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، وه‌ك لیره‌ی میسڕی، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ خوێندكارانی عێراق راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه، ته‌نانه‌ت بازرگانه‌كانیش به‌بێ هیچ كێشه و گرفتێك ده‌توانن ئاڵوگۆڕی بازرگانی بكه‌ن".