هەرێم نیوز
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فه‌ره‌نسا، دەشڵێت، سەردانەکە ماوەی رۆژێك دەخایەنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ـی 1ی 2023، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق گه‌یشته فه‌ره‌نسا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ فه‌ره‌نسا ماوه‌ی رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ئەم سەردانی سودانی لەکاتێکدایە، پێشتر به فه‌رمی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوه‌تنامه‌ی ئاراسته‌ی سوودانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پاریس بكات.