دواین هەواڵ

عێراق‌

 25/01/2023

سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان رایگەیاند، "خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵکی ئێمەن و ناکرێت دەست بۆ بژێویان ببرێت، چونکە دەستبردن بۆ بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە.

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایەگیاند، بۆ هێنانەکایەی سەقامگیری لە وڵاتدا هەوڵێکی زۆردراوە و هیچ دامەزراوەیەکی عێراق بۆی نییە ئەو سەقامگیرییە بخاتەژێر هەڕەشەوە، جەختیش دەکاتەوە کە دەستبردن بۆ بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنە نیشتیمانییەکان هەوڵی زۆریانداوە تاوەکو سەقامگیری لە وڵاتدا هاتەدی، بۆیە هیچ دامەزراوەیەکی عێراق بۆی نییە ئەو سەقامگیرییە بخاتەژێر هەڕەشەوە".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "خەڵکی هەرێمی کوردستان خەڵکی ئێمەن و ناکرێت دەست بۆ بژێویان ببرێت، چونکە دەستبردن بۆ بژێوی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا به‌ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە گواستنەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەکاتێکدابو هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی گەیشتنی 400 ملیار دینار بون لە بەغداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP