هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگەیاند، به‌شه‌خۆراكی سێ مانگ له كۆگاكان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌شبكرێت.
نەوزاد کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی مانگه‌كانی (كانوونی دووه‌م، شوبات و ئادار) له كۆگاكان ئاماده‌یه و مانگانه‌ش به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراك دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان كه ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو به‌شه‌خۆراكی مانگانه دابه‌شده‌كرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی مادده خۆراكییه‌كان له بازاڕدا زیاتر به‌رزنه‌بێته‌وه و هاووڵاتییان ناچارنه‌بن پێداویستی خۆیان به نرخی زیاتر له بازاڕدا بكڕن، په‌له‌ده‌كه‌ن له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان سوودی لێوه‌رگرن و بۆ خۆراكی رۆژانه‌یان به‌كاریبهێنن.
هەروەها، نەوزاد کامیل داواش لە هاوڵاتیان دەکات ماددە خۆراکییەکان لە بازاڕدا نەفرۆشنەوە.