هەرێم نیوز
چوارچێوەی ھەماھەنگی کار بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دەکات و داواش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات رێکارەکانی زیاتر بکات.
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە ھاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، پێویستە حکومەت رێکاری زیاتر و توندتر بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر، چونکە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار رووی لە دابەزین کردووە و ھاووڵاتیانیش زەرەرمەندی یەکەمن.
وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەفتانە بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی دۆلار.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ترسی ھەیە دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، توڕەیی خەڵکی لێبکەوێتەوە و سەربکشێت بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندان، بە تایبەت کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی ئامادە دەکات.