دواین هەواڵ

ڤیدیۆ‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان نوێنەری ٩ پارتی سیاسی کوردستانی بۆ چارەسەری گرفتەکان کۆکردەوە

محەمەد جەمال – هەولێر

ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان بە مەبەستی گەنگەشەکردن لەسەر خاڵە هاوبەشەکان پانێلێکی بۆ نوێنەری ٩ پارت و لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ڕێکخست.

مەیسەر نهێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان بۆ هەرێم نیوز وتی، ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان ماوەی ساڵێکە سەرقاڵی ئامادەکاری پانێلێکە، بۆئەوەی سەرجەم پێکهاتە و پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و کۆیان بکەنەوە بە مەبەستی وەلانانی ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان و گەنگەشەکردن لەسەر خاڵی هاوبەش.

وتيشى، نوێنەری ٩ پارتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەشداری پانێلەکە بوون و گفتوگۆی زۆر لەسەر ئەو خاڵە هاوبەشانە کرا کە خاڵی ناکۆکی بوون، هەروەها پانێلەکە زۆر سەرکەوتوو بوو.

دەشڵێت، بەر لە ئەنجامدانی پانێلەکە، ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان سەردانی زۆربەی پارتە سیاسییەکانی کردووە کە لەئاستی سەرکردایەتی و سەرۆکی پارتەکان پێشوازی لە ئەنجوومەنەکە کراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان  ساڵى 2022 لە ئەنجامی یەکگرتنی ١١ ڕێکخراوی سەر بە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بوو، ئەویش بە ئامانجی ئەوەی کە ببن بە پردێک لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری گرفتەکان، هەروەها بە ئامانجی خزمەتکردنی گەنجان لە بواری دۆزینەوەی هەلی کار و قەرزی بچووک و ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP