دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23/01/2023

پۆلیسی هەولێر: ئەو پیاوەی لە گوندی لوبنانی گیانی لەدەستدا، بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە نەبوە

هەرێم نیوز

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو پیاوەی ئەمڕۆ لە گوندی لوبنانی لە هەولێر گیانی لەدەستدا، بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە نەبوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ج. ئـ)یە، لەدایکبوی ساڵی 1950یە، دادوەر بوە لە موسڵ، بەڵام خانەنشین بوەو لە دهۆک دادەنیشت.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو کەسە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەیدا سەردانی هەولێری کردوەو چونەتە گوندی لوبنانی بۆ لای دو هاوڕێی کچیان، پاشان ئەو پیاوە گیانی لەدەستداوە.

دوای روداوەکە، پۆلیس هاوڕێی ئەو پیاوە و هەردو کچەکەیشی دەستگیرکردون و تەرمی (ج. ئـ)یش گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

هۆگر عەزیز وتویەتی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو توشی جەڵتەی دڵ بوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP