هەرێم نیوز
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێك كراوەیە و دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دورکەوتنەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا دەستپێشخەرییەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی قبوڵ کرد و رایگەیاند،دەرگامان بۆ هەمو هێز و لایەنێك كراوەیە كە دەیەوێت بە رۆحێكی كوردانە و دور لە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی كار بۆ چارەسەركردنی بنچینەیی كێشەكان بكات و خزمەتی هاوڵاتییان بكات بەبێ جیاوازی"
دەشڵێت، "دەبێت هەمومان ئەو راستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هەبێت و پێكەوە لەپێناو كوردستان و خەڵكەكەی خەبات بكەین".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامڕازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دورکەوتنەوە".
ئەمەش لەکاتێدایە، دوێنێ چوارشەمە، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆبووه‌وه، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه،"دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان" لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ڕۆژی 7 ی 10ی 2022 لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر، لە ڕێگەی بۆمبی لکێنراوەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی، عەقید (هاوکار جاف) کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا خۆی گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی خێزانەکەشی برینداربوون، ئەم ڕووداوە جارێکی تر، گڕی لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بەردایەوە.
لە نوێترین لێدوانی‌دا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئه‌وه‌ی راستی بێت دوای ئه‌وه‌ی هاوكار جاف له هه‌ولێر شه‌هید كرا، ئێمه داوامان كردوه تۆمه‌تباران راده‌ستی یاسا بكرێن، كێشه‌كان گه‌وره كرا، ئه‌گه‌ر ئێستاش تۆمه‌تباران، راده‌ستی یاسا بكرێن، لیژنه‌ی هاوبه‌شیش هه‌بن و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكه‌ن، ئه‌مه گرێ كوێره‌كه‌یه و ده‌كرێت ده‌ست به قسه‌كانی دیكه بكرێته‌وه، له سه‌ره‌تاشه‌وه وتومانه حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌مو هه‌رێمی كوردستانه و هیچ ناوچه‌یه‌ك جیاواز نییه له ناوچه‌كانی دیكه، ناشكرێت بۆ بابه‌تی سیاسی یان شه‌خسیی، ناوچه‌گه‌رێتی بكرێت، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی و خه‌ڵكه‌كه‌ی لا گرنگه، هیوادارم بێن ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان به‌جێبهێنن و به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن".