دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/01/2023

بانکی ناوەندی عێراق وادەی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشکرادەکات

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر قەیرانێک نامێنێت بە ناوی قەیرانی دراو.

مستەفا غالیب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وتیشی، ڕێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر قەیرانێک نامێنێت بە ناوی قەیرانی دراو.

ئەوەشی خستەڕوو، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار دینار دەبێت و بەهای دینار دووبارە بەرزدەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووە به‌ جۆرێك هه‌ندێك كات نرخه‌كه‌ی بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك ده‌گه‌یشته‌ 160 هه‌زار دیناری عێراقی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP