دواین هەواڵ

کلتور‌

 11/01/2023

ڕۆمانی بەندەرفەیلی بەختیار علی بەکورتی

سدیق عەزیز

ڕۆمانەکە باس لە قۆناغێکی دیاری مێژووی سیاسی عێراق دەکات کە دروست دەتوانێن بڵێین لە ساڵی ١٩٨٠ وە کە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی عێراق وئێرانە ، داگیکردنی کوێت و پاشان هاتنی هێزی هاوپەیمانی و ڕوخاندنی دەسەلاتی سەدام حسێن.مێژوویەکی پڕکارەسات و خوێناوی لە ئێراقدا کوشتن و ئیبادەکردنی سەرجەم نەتەو ەو دینە جیاووەزاکانی ناو ئێراق ،ئەم ڕۆمانە بە دروستی باس لە ئیبادەکردن و کوشتنی فەیلیەکان دەکات بەناوی شیعە بوونەوە، دیارە بەندەر فەیلی وەک ناوێک هاوبەشی یان نمونەی هەموو پێک هاتەکانی ئێراقە بە هەموو دین و نەتەوەکانەوە کە بەر پاکتاو سڕینەوە کەوتن لەژێر دەستی ڕێژمێکی دیکتاتۆری وەک سەدام حسێن.

چەند خاڵێکی سەرنج ڕاکێش هەیە لەم ڕۆمانەدا

ئەوانەی لەو قوناغەدا ژیان و دروست لەناو ڕووداوەکاندا بوون ،لەکاتی خوێندنەوەی ڕۆمانەکدا دڵنیان کە پاڵەوانی ڕۆمانەکە ئەگەر چی ڕووبەڕروی چەند جار مردن دەبێتەوە ،بەڵام دەزانن کە نامرێت ،لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بە چێژەوە دوای ڕووداوەکان دەکەوێت و دەتەوێ زیاتر بگەیتە دەرئەنجام.

ئەو جیلەی کە دوای ڕاپەڕین لەدایک بوون و هەمیشە ئەوە ئەدرێتەوە بە ڕویاندا کە سەردەمی سەدامیان نەبینیوە، ئەوە لەدوای خوێندەوەی ئەم ڕۆمانە ئیتر ئەو دەستەوەژەیە کۆتایی دێت، چونکە ئەگەر لەو سەردەمشدا بژیانایە هەر ئەوەندەیان لیدەزانی.

ڕۆمانەکە پڕ چێژ وو پر ووردەکاریە ، پرە لە خەیاڵ و چنینی وردی کەسەیاتیەکان،پر لە وێنەی ڕوونی روداوەکان.

بە کورتی ئازادی جگە لە خولقاندنی کارەسات بۆ قوربانیەکان و بێ بەهاکردنیان هیچ دەرئەنجامێكی تری نەبووە. قوربانیەکان تا ئەو کاتە بەهایان هەبوو کە کەرسەیەکی باشی مامەڵکردن و کرێن و فرۆشتن بوون بۆ سیاسیەکانی.

ئەو ئازادیەی کە ئەمەریکیەکان بۆ گەلانی ئێراقی هێنا، جگە لە ئازادیەکی درۆزنانەی موستەنغ زیاتر هیچی تر نەبوو. ئازادیەکە لەناو بەندیخانەیەکی گەورەدا.

بەندەر فەیلی کە لەزینداندا لەدایک بووە و هەموو ژیانی گەورەبونی هەر لە زیانداندا بووە، دوای ئازادی عێراق ، کۆپمپانیایی زەبالح بەسەدان هەراز دوڵار سەرفدەکات بۆ ئ ڕیکالام و هێنانە پێشەوەی بەند فەیلی بۆ مێدیاو کەناڵەکان ،بەشیوەیەک کە شيو ڕۆژ ئەم بەندەرە لە سەر کەنالەکان وەفدی تایبەت دێنە دیندەنی ، تا وای لیدێت تووشی نە خۆشی دەبێت ،تووشی تەنگە نەفسی دەبێت و دەبێت بەردەوام لە ژیر جیهازی هەناسەداندابێت.

دوای ئوەەی نەخۆش دەکەوێت دەزانن سودی نەماوە ئیملای دەکەن و کەسانی دڵسۆزی ولات داڵدەی دەدەن .ئەم تەنگە نەفسیە دەبێتە دەردێکی کوشەندەو سەرجەم شارەکان دەگرێتەوە ، هەریەکە پێوسیتی بە جیهازێکی هەناسەدان سەناعی هەیە بۆ ئەوەی هەناسەی پێبدات . ئێمە هەموومان تەنگە نەفەسین و ئازادیمان بەستراوە بەو جیهازی هەناسەدانەوە،



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP