دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/01/2023

ئافرەتێکى کەنەدى دواى 7 کاتژمێر لە چاوەڕوانى پزیشکدا گیانى لە دەستدا

هەرێم نیوز

لە هەرێمى نۆڤا سکۆشیاى کەنەدا ، ئافرەتێک بەناوى ئەلیسۆن هۆڵتۆف تەمەن 37 ساڵ، کە خاوەنى سێ منداڵە، دواى 7 کاتژمێر لە چاوەڕوانى پزیشکدا لە بنکەیەکى تەندروستى ناوچەکە، پزیشک نایبینێت و سەرەنجام گیان لە دەستدەدات.

ڕوداوەکە بۆ سەرەتاى ساڵى نوێ دەگەڕێتەوە، هاوسەرەکەى باس لەوە دەکات، دواى ئەوەى خێزانەکەى، هەست بە ئازار دەکات لە سکیدا، خێرا دەیگەیەنێتە بەشى فریاکەوتنى شارەکە.

دەشڵێت: پزیشکان کەمتەرخەمبوون لە بینینى، سەرەڕاى ئەوەى کە ئاگادارم کردبوونەوە لە بارودۆخى خراپى خێزانەکەم، دواى ئەوەى کە ویستیان پشکنینى بۆ بکەن خێزانەکەم گیانى لە دەستدا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، تا ئێسا هۆکارى گیانلەدەستدانى هاوسەرەکەم نازانم.

بەپێى ئامارەکان، مردن لە ژووری فریاکەوتنى ئەو ناوچەیە لە بەرزترین ئاستی شەش ساڵى پێشوودایە. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٥٨ کەس لە هەرێمى نۆڤا سکۆتیا لە بەشی فریاکەوتن گیانیان لەدەستداوە.

نزیکەی ١٣٠ هەزار خەڵکی نۆڤا سکۆشیا، لە بیمەى تەندروستى بێبەشن .

ئەم ڕوداوە، ناڕەزایەتییەکى زۆرى هاوڵاتیانى لە سۆشیال میدیا لێکەوتەوە، چالاکان و پەرلەمانتاران، داوا لە حکومەت دەکەن، کار بۆباشکردنى سیستەمى تەندروستى بکەن و ڕێگربن لە بەرزبوونەوەى ڕێژەى مردن لە بەشى فریاکەوتن.

ئەوەش لەکاتێکدایە بینینی پزیشک لەکەنەدا زۆر زەحمەتە و ئەمەش وای لە هاوڵاتیان کردووە زۆر ناچارنەبن و دۆخی تەندروستیان بەتەواوەتی خراپ نەبێت ناچن بۆ بینینی پزیشک..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP