دواین هەواڵ

وەرزش‌

 10/01/2023

گاریس بێڵی وێڵزی پێڵاوی یاریکردنی هەڵواسی

هەرێم نیوز

گاریس بەیلی وێڵزی تەمەن 33 ساڵ وازهێنانی لە یاری کردن ڕاگەیاند، یاریزانی باڵی هێرشبەی یانەی ڕیال مەدرید و تۆتنهام ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد.  ئەم یاریزانە کە مێژووی یاریکردنی لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆن و توتنهام و ڕیاڵ مەدرید هەیە، لە گواستنەوەکانی هاوینەدا چووە یانەی لۆس ئەنجلۆس و دوا ڕۆژەکانی تۆپی پێی لەم یانەیەدا بەسەر بردووە.  بەیڵ درەوشاوەترین ساڵەکانی ژیانی وەرزشی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەزموون کرد و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگ و 4 نازناوی جامی جیهانی یانەکان و 3 نازناوی لالیگا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 1 پاڵەوانێتی جامی شای ئیسپانی لەگەڵ یانەی مەلەکی بەدەستهێنا .  هەروەها بەیڵ یەک جامی  لە تۆتنهام بەدەستهێنا ،پاڵەوانێتی MLS مێژووی شەرەفی زیادکرد لە کۆتا ساڵی یاریکردنی لەگەڵ لۆس ئەنجلۆس ئێف سی.

لە خزمەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی دا گاریس بەیڵ 111 یاری بە  درێسی هەڵبژاردەی وێڵزی ئەنجام داو توانی 40 گۆڵ تۆمار بکات.

ئاماری گۆڵەکانی گاریس بەیڵ لە یانە جیاوازەکاندا:

ڕیاڵ مەدرید: 258 یاری و 106 گۆڵ و 67 ئەسیست هەبوە
تۆتنهام: 237 یاری و 72 گۆڵ و 60 ئەسیست هەبوە
ساوسهامپتۆن: 45 یاری و 5 گۆڵ و 12 ئەسیستی تۆمارکرد
لۆس ئەنجلۆس : 14 یاری و 3 گۆڵ
2 ئاسیست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP