دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 04/01/2023

ئاماژە مەترسیدارەكانى ئالوودەبوون

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

بەداخەوە لەم ساڵانەى دوایى دا رِێژەى تووشبون بە ماددەى هۆشبەر زیادى كردوە لە هەرێمى كوردستان , هەردوو رِەگەزى نێرو مێ بەتایبەتى لە نێو هەرزەكاران وگەنجاندا بەربڵاوە, كۆمەڵێك نیشانە هەن كە باوان دەتوانن تێبینى بكەن لەسەر جگەرگۆشەكانیان و یارمەتى دەربێت بۆ ناسینەوەى بەكارهێنەرى ماددە هۆشبەرەكان :

1.زۆرینەى كات هەست دەكەیت مەستە و خەواڵوە ,لەوانەیە چاوى سوربێت ئەگەرشوێنى حەوانەوەى بپشكنیت پاشماوەى مژادەكان دەدۆزیتەوە وەك سرنجى دەرزى لێدان ,كاغەزى لوول كراو , بتلى بە تاڵ....هتد

2. دواكەوتنى لەكار یان قوتابخانە ,كۆلیج هەروەها كەمبونەوەى تواناى ئیشكردن , ئارەزوو و لێهاتویى لە خوێندنگا , گۆشەگیرى، دابەزینى نمرەكانى و تەنانەت كەوتن.
3. دیاردەى شپرزەى دەرونى وجەستەیى وەك : كەمبونەوەى خواردن ودابەزینى كێش,دڵەرِاوكێ , دابەزینى بەرگرى لەش ,لاوازى ولەرزین.

4. گۆڕانکاری لەكەسێتى(هەرئەڵێی ئەوکەسەی جاران نییە) وتوشبوون بەنەخۆشى یە دەرونى یەكان وەك: خەمۆكى...هتد.

5. تێكچونى رِەفتارى بەشێوەیەك دەبێت كە لەوەو پێش نەیبووە وەكو حەز بەتەنهایى كردن و دەرگاى ژورەكەى هەمیشە داخراوە ,پەیوەندنى تەلەفونى زۆردەكات لەگەڵ كەسانێكى نەناسراو.

6.دەركەوتنى رِەفتارى تووندو تیژ بەكردارو بەجنێو بە رامبەر كەس وكارو هاورِێ وخزم تاكودەگاتە پەیوەندى پچراندن لەگەڵیانداودەبێتە هاورِێى كەسانى تازە و گومان لێكراو.
7.گیروگرفتى ئابوورى لەنێو خێزاندا دەست پێدەكات وەك دیاردەى دزى كردن ,زیادخەرج كردنى پارە بەبێ ئەوەى شوێنەكەى دیاربێت.

8. دروست بوونى كێشەى لادانى یاسایى وەك شەرِ وسەرپێچی هاتووچۆ لەبەرئەوەى لەژێركاریگەرى مادە هۆشبەرەكاندا ئوتوموبیل لێدەخورِێت.

سوپاس بۆ لایک و کۆمێنتەجوانەکانتان بۆ بەردەوامی بڵاوکراوە دەروونییەکان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP