دواین هەواڵ

وەرزش‌

 04/01/2023

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەی نصر خۆفرۆشە یان پارە ناچاریکرد بۆ کۆتایییەکی تاڵ؟

هەرێم نیوز

لە ساڵانی کۆتایی ژیانی تۆپی پێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یانەیەکی هەڵبژارد کە لە چامپیۆنسلیگی ئاسیاشدا نییە.

بڵاوبونەوەی  هەواڵی پەیوەندیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەیەکی سعودیە یەکێک بوو لە نامۆترین هەواڵەکانی ساڵی ٢٠٢٢ و بێگومان بابەتێکی دڵتەزێن بۆ هاندەرانی.

کۆتایییەکی دڵتەزێن بۆ پیشەیەکی پڕ لە شانازی؟

دەتوانرێت لە ڕووی ئەخلاقییەوە مشتومڕی لەسەر بکرێت.  ژمارەی ئەو کەسانەی دڵخۆشن بە بڕیارەکەی ڕۆناڵدۆ کەم نییە، هەروەک چۆن لیۆنێل مێسی ڕکابەری دێرینی ئەم ئەستێرە پورتوگالییە، 

سەیری وێنەکانی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ بکەن لە مێژوودا بە درێسی یانەی نەسرەوە کە ژمارە ٧ی لەسەر هەڵکەندراوە؛  وێنەکان بە ڕوونی لە ژێر فشاردا گیراون.  دەتوانیت بە خێرایی بگەیتە ئەو ئەنجامەی کە ئەمە کۆتا فۆڕمی خۆفرۆشییە.

بەڵام گرتنەبەری هەڵوێستێکی لەو شێوەیە چەند ڕاستییەکی ڕوون پشتگوێ دەخات.  بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ خۆی بە سعودییەکان بفرۆشێت، پێویستی بەوە بوو چەند ئۆفەرێک لە یانە ئەوروپییەکان وەربگرێت کە هەمان هێزی دارایی سعودییەکانیان هەیە، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی بەرچاوی پێنەگەیشت.  لە ڕاستیدا بارودۆخی ئەو هەر وەک هاوینی ڕابردوو بوو؛  لەو کاتەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای جێهێشتنی مانچستەر یونایتد کرد بە ئامانجی یاریکردن لە یانەیەکی چامپیۆنسلیگی ئەوروپا، بەڵام ئەو ئۆفەرە خوازراوەی ڕۆناڵدۆ نەگەیشت.  ڕۆناڵدۆ لە مانگەکانی ڕابردوودا لە ئۆڵدترافۆرد بەشێوەیەک نەک هەر ژمارەی هاندەرانی زیاد نەکرد، بەڵکو دۆخەکە پێچەوانە بوویەوە

هەموو ئەو یانە ئەوروپییانەی کە تەنانەت جارێک ناویان بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە گرێدرابوو، ڕۆناڵدۆ کە هەمیشە بژاردەی زۆر لەبەردەمدا بوو، تەنها دوو بژاردەی هەبوو؛  وەرگرتنی پارەی زەبەلاح لە وڵاتێک کە تۆپی پێ پێشکەوتوو نەبێت یان خانەنشین بوون هەڵبژێرێت ،بژاردەی دووەم بۆ ڕۆناڵدۆ واقیعی نەبوو، تەنانەت بەو ڕاستییەش کە دوای چەند هەفتەیەک.

تەمەنی دەبێتە ٣٨ ساڵ.  کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە هاوینی ڕابردوو ویستبووی لە چامپیۆنسلیگی ئەوروپا یاری بکات، دوای شەش مانگ و ئێستا لە یانەیەک یاری دەکات کە تەنانەت لە چامپیۆنزسیگی ئاسیاشدا نییە.

گرنگە ئاماژە بە خاڵێک بکەین؛  ڕۆناڵدۆ ساڵانێکی زۆر لە ئاستێکی نایاب یاری دەکرد و پێی وابوو کە دەتوانێت وەک مرۆڤێکی نائاسایی یاری بکات بۆ ماوەیەکی زۆر بەڵام دواجار تەمەن کێشەی بۆ هەمووان و ڕۆناڵدۆ دروستکرد و کریس ئەوەی لەبیر کرد.  ڕۆناڵدۆ تەنها توانی پرۆسەی پیربوون دوابخات ،بەڵام ڕۆژگار بە سەختی واقیعی پیربوونی پێگەیاند و بە ناچاری خاڵی کۆتایی قبوڵکرد.  ڕاستییەکە ئەوەیە کۆتایییەکی تاڵ و خەمناکی لە مانچستەر یونایتددا هەبوو.

زێدان لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا.  ڕۆناڵدینهۆ لە تەمەنی 30 ساڵیدا وازی لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێ هێنا.

ڕاستە لیۆنێل مێسی لە تەمەنی 35 ساڵیدا لەگەڵ ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا، بەڵام 2.5 ساڵ لە ڕۆناڵدۆ بچووکترە و پێدەچێت سەرکەوتنە نائاساییەکەی ڕکابەرە سەرەکییەکەی ڕۆناڵدۆ لە قەتەر کریسی پیری کردبێت.  ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا لە ٤٦ یاریدا لەگەڵ یۆڤانتۆس ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد.  ئەم ئامارە بە واتای دەستپێکردنی ئەو مشتومڕە بێزارکەرەیە کە مێسی باشترە یان ڕۆناڵدۆ، بەڵام ئەوە دەردەخات کە ڕۆناڵدۆ لەو کاتەی ژیانی تۆپی پێیدا چەندە کاریگەر بووە.

بێ گوێدانە ئەو بڕە پارە زۆرەی کە یانەی نەسر بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوە، پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی بچووکتری ئەوروپی و بەم شێوەیە مووچەیەکی کەمتر وەردەگرێت، دەتوانێت بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش بێت بۆ تەماشاکەرانی تۆپی پێ.  ڕاستە هەرگیز مەبەست لێی ئەوە نەبووە ڕووبدات، بەڵام ڕۆناڵدۆ نەیدەتوانی بە پەیوەندیکردن بە تیپێکی بچووکی ئەوروپی زیاتر لە ئاست دابەزینەکەی ئێستای بەدەستبهێنێت.

بینینی ڕۆناڵدۆیەکی بێزار و لاواز بەو خێراییە کەجێگای شانازییە گەورەکەی ئەم وەرزەی یانەی مانچستەر یونایتدنەبوو ، کە هیچ خۆشییەکی بۆ خۆی و هاندەرانی نەهێنا، ئەوە دەردەخات کە تیپە ئەوروپییەکان پێشنەکەوتن بۆ وەرگرتنی ڕۆناڵدۆ، ڕەنگە لە بەرژەوەندی هەمووان بووبێت هەڵبژاردنی یانەی نصر و یاریکردن لە خولی سعودی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP