1* ئاو، زۆرێك لە هۆكارەكانی ژانەسەر وشكبوونەوەی لەشە بەهۆی نەخواردنەوەی ئاو، پێویستە رۆژانە دوو لیتر ئاو بخورێتەوە، تا لەش تووشی وشكبوونەوە نەبێت.
2* دارچین ، سێ جۆر پێكهاتەی تێدایە كە زۆر گرنگن ڕۆڵی دژە بەكتریا دەبینن لە لەشدا و تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان هەیە. بۆچارەسەركردنی ژانەسەر پێنج كەوچك دارچین لەگەڵ كەمێك ئاو تێكەڵ بكە و دواتر ناوچاوانی پێ تەڕ بكە.
3* بەكارهێنانی سەهۆڵ، ئەم چارەسەرە زیاتر بۆ ژانەسەری شێوە لۆژ بەكاردەهێنرێت، واتە ناوچەوان كەبەهۆی هەوكردنی جیوبەوە دروست دەبێت و دانانی چەند پارچە سەهۆڵێك لەسەر ناوچەوان بۆ چەند خولەكێك ئەم ژانەسەرە چارەسەر دەكات.
4* لیمۆ، زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئەو ژانەسەرەی بەهۆی گەدەوە دروست دەبێت، پێویستە كوپێك ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە بەشێوەیەكی خێرا چارەسەری ژانەسەر دەكات، یان گیراوەی توێكڵی لیمۆ بەكاربهێنە بۆ ناوچەوانت.
5*ئاوی گەرم، فشار و ڕەقبوونی ماسوولكەكان هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ژانەسەر، بۆیە ،ئەم گەرمیە سووڕی خوێن چالاك دەكات و ماسوولكەكان خاو دەكاتەوە و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم یان پێیەكان دەستەكان بكرێت ئاوی گەرمەوە، بۆ ماوەی 15 خولەك.
6* سێو، لەكاتی هەستكردن بە ژانەسەردا قاشێك سێو بە خوێوە بخۆ، یان خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم لەكاتی هەستان لەخەو، دەتوانیت دوو كەوچك سركەی سێوی بۆ زیاد بكەیت و ڕۆژی دووجار بیخۆیتەوە بەم شێوەیە ژانەسەر چارەسەر دەكات.
بەھیوام دوربن لەسەرئێشەو ھەرتەندروست بن