هەرێم نیوز
بەرپرسانی تەندروستی چین رایانگەیاند، ئاستی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین له‌و په‌ڕی مه‌ترسیداریدایە، بەشێوەیەک لە یەک رۆژدا نیو ملیۆن توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شارێکی وڵاتەکە تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستی چین له رایانگەیاند، ته‌نها له یه‌ك رۆژدا نیو ملیۆن حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها له شاری تسینگتاو تۆمار كراون و ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌یانه‌وێت سنوره‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌بێ بونی هیچ رێكارێكی خۆپارێزی بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "شاره‌كانی سه‌رتاسه‌ری چین له هه‌وڵی ته‌واودان له‌پێناو ڕێگری‌کردن له به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی، كە ده‌رمانخانه‌كانی به‌تاڵكردوه‌ته‌وه، نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی سوتاندنی جه‌سته‌شی پڕكردوه لە تەرمی هاوڵاتیان".
ئەم بەرزبوونەوەیەش لە ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا هاوکاتە لەگەڵ سووککردنی پێوەرەکان بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا.
لەژێر فشاری جەماوەریدا دەسەڵاتدارانی چین لەم مانگەدا بڕیاریاندا پێوەرەکانی دژی کۆرۆنا سووک بکەنەوە.