دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 15/12/2022

كاريگەرە درێژخايەنەكانى زۆرخواردنەوەی کحول

د.لاڤە دارا علی - پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

هۆكارى دياری نەدانى كاريگەرييەكانى كحول لەسەرجەستە دەگەڕێتەوە بۆئەوەى خەڵكى پاش خواردنەوەى كحول ڕێگە دەدەن بە جەستە تا لە زيانەكانى كحول چاكبێتەوە، بەڵام خواردنەوەى كحول بۆماوەيەكى دوورودرێژ وبە بەردەوامى بەبێ هيچ ماوەيەكى پشوو دەبێتەهۆى لەكارخستى جەستە. بێگومان كاريگەرى هەیە لەسەر دڵ، پەنكرياس,مێشك و هەموو ئەندامەكانى جەستە. 

١- كاريگەرييەكانى بۆسەر جگەر:

باوترين نەخۆشى لەنێو ئەوانەى كحول دەخۆنەوە بريتى يە لە نەخۆشییەكانى جگەر. لەسەرەتادا پاش خواردنەوەيەكى زۆر خانەكانى جگەر پڕدەبن لە چەورى, ئەگەر ماوەى نێوان خواردنەوەكان ئەوەندەنەبێت تا ڕێگەبدات بە خانەكانى جگەر ڕزگاريان بێت لەو چەورييە، ئەوا ئەوچەورييە خانەكانى جگەر دەئاخنێت و لەكاريان دەخات. خانەكانى جگەر دەمرن و ڕەق دەبن و بۆهەتاهەتايەلەكاردەكەون(بەمۆم بوونی جگەر). كاتێك جگەر لەكاردەكەوێت كاردەكاتەسەر هەموو ئەندامەكانى جەستە وەك بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن كەئەمەش دەبێتەهۆى جەڵتەى دڵ و مێشك.هەرووەها لەكاركەوتنى جگەر دەبێتە هۆى كەم بوونەوەى بەرگرى بەرامبەرنەخۆشى يەكان و چەندین زیانی تر.

٢- كاريگەرييەكانى بۆسەركۆئەندامى دەمار:
خانەكانى مێشك و دەمارەكان زۆر هەستيارن بەرامبەر ماددەكحولى يەكان. مێشك دەست دەكات بە پوكانەوە ودەبێتە هۆى زيانێكى گەورەو هەميشەيى سەنتەرەكانى بينين, بيرهاتنەوە, فێربوون وسەنتەرەكانى تر.

٣-خواردنەوەى كحول ئەگەرەكانى تووشبون بە شێرپەنجەى دەم, قوڕگ, سنگ, جگەر, پەنكرياس و قۆڵۆن زياد دەكات.

٤ - كحول تواناى دەردانى ئەنسۆلين لەلايەن پەنكرياسەوە كەم دەكاتەوە هەر بۆيە هەندێك كەس تووشى نەخۆشى شەكرە دەبن بە هۆى خواردنەوەى كحولەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP