هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگەیاند، ناتۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆسه‌ر رووسیا، هه‌ڵوێستی وڵاتانی رۆژئاواش له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی جیهان، ده‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی جیهانی، نیگه‌رانین.
باسی لەوەش کرد، "به‌بێ هه‌بوونی گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان دوو هێزه ئه‌تۆمییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان (رووسیا و ئه‌مه‌ریكا)، مه‌ترسییه‌كان بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان زیاترده‌بن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مۆسكۆ مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، رەتكرده‌وه.