هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، له داهاتوویه‌كی نزیکدا نه‌وتی سپی لە سه‌نته‌ری شاره‌كان دابەشدەکرێت، دەشڵێت، هه‌ر خێزانێك له به‌رامبه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتدا ته‌نها 35%ـی نرخه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان به نرخی پاڵپشتیكراو به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش ده‌ستپێده‌كات.
ئاماژەی بەوەش کرد، دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان به نرخی پاڵپشتیكراو كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رێژه‌ی 65%ـی نرخه‌كه‌ی دابینكراوه و هه‌ر خێزانێك له به‌رامبه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتدا ته‌نها 35%ـی نرخه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یه‌كشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، 31 ملیار و 207 ملیۆن و 800 لیتر نه‌وتی سپی له سەرانسەری هەرێمی کوردستان دابەشکردووە، كه تا ئێستا 156 هه‌زار و 539 خێزان سوودمەندبوونە.