هەرێم نیوز
تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا 23 هه‌زار و 430 منداڵ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیان كردوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماری یه‌ك مانگی سه‌ردانیكردنی منداڵانی بۆ نەخۆشخانەی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید له‌شاری سلێمانی بڵاوکردەوە ، "له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردو له‌رۆژی 1 بۆ 30ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید له‌شاری سلێمانی 23 هه‌زار و 430 منداڵی نه‌خۆش له‌هه‌ردو به‌شی ده‌وامی به‌یانیان و به‌شی ڕاوێژكاری نه‌خۆشخانه‌كه بینراون و سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه سێ هه‌زار و 61 منداڵ داخڵ كراون".
ئەوەش هاتووە، "له‌مانگی ڕابردودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید 219 منداڵ له‌به‌شی به‌دخۆراكی و 239 منداڵ له‌به‌شی تیشك و ده‌مار و 146 منداڵ له‌به‌شی ڕاهێنانه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خۆراك بینراون و 937 حاڵه‌تی هه‌ناسه‌توندی تۆماركراوه".
ئاماژه‌ی بەوەش کردووە، "هه‌ر له‌مانگی ڕابردودا له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا 18 هه‌زار و 80 پشكنینی تاقیگه‌یی جۆراوجۆر و 314 پشكنینی گه‌شه‌ی هۆرمۆن و 562 سۆنه‌ر و 80 ئیكۆ و 24 نازور ئه‌نجامدراون و 606 تیشك گیراوه".