دواین هەواڵ

جیهان‌

 05/12/2022

پۆلیسی رەوشت هەڵوەشێنرایەوە

هەرێم نیوز

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بە بڕیاری دادوەری گشتی ئەمڕۆ پولیسی رەوشت هەڵوەشێنرایەوە .

بەپێی میدیاکانی ئێران، محەممەد جەعفەر مۆنتەزێری دادوەری گشتی، لە کۆبوونەوەی بەناو "جیهاد تەبەین" کە لەسەر بابەتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە بەڕێوەچوو، لە وەڵامی یەکێک لە ئامادەبووان سەبارەت بە هۆکاری داخستنی پولیسی رەوشت رایگەیاند، "بێگومان دەسەڵاتی دادوەری سەرپەرشتی ڕەفتارە نەشیاوەکان کە لە  دژی کۆمەڵگایە دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەشتا رۆژ بەسەر دەستگیرکردنی "ژینا ئەمینی " لەلایەن پۆلیسی رەوشت بەبیانووی "بێ حیجابی" و دواتر گیانلەدەستدانی ناوبراو تێپەڕدەبێت، هەروەها ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورەی هاوڵاتییانی ئێرانی لێکەوتەوە.

لە ماوەی چالاکییەکانی پولیسی رەوشت لە مانگی حەوت 2005 هەتا ئێستا ، دەیان هەزار ژن لە شارە جیاجیاکانی ئێران بەهۆی نەپۆشینی حیجابی ئیسلامی تەواوەوە دەستبەسەر کران و "سەدان هەزار ژنیش لەلایەن ئەفسەرانی پولیسی رەوشت سەرزەنشت و سووکایەتییان پێکرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP