هەرێم نیوز
دادگای تاوانه‌كانی (سێی كه‌رخ)ی به‌غدا، فەرمانیدا بە دەستگیرکردن و بەندکردنی میسال ئالوسی بۆ ماوەى حەوت ساڵ.
میسال ئالوسی، كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی حەفت ساڵ بۆ ده‌رچووه.
ئالوسی نووسیویەتی: "به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی (سێی كه‌رخ)ی به‌غداوه به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنم بۆ ماوه‌ی حەفت ساڵ بۆ ده‌رچووه".
میسال ئالوسی، پێشتر رەخنەی لە ئەدای بەشێک لە دامەزراوە و سیاسییەکانی عێراق گرتووە و لە مانگی ئابی 2022 پشتیوانی خۆی بۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ گۆڕانکاری ریشەیی و سەربەخۆبوونی عێراق لە پرۆسەی سیاسیی‌دا راگەیاند .