دواین هەواڵ

کوردستان‌

 05/12/2022

پارتى گۆڕانکارى لە دوو پۆستى باڵاى حکومەتدا دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی بڕیارێکی پێشوی حزبەکەش ئەوانەی بونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت دەستبەرداری پۆستە حکومییەکانیان ببن.

لەو چوارچێوەیەشدا بەگوێرەی زانیارییەکان، پشتیوان سادق دەست لەپۆستی وەزیری ئەوقاف دەکێشێتەوە و ئەحمەد کانی لەجێگەی دەستبەکاردەبێت، هەروەها عەبدولخالق بابیری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لەجێگەی سەربەست لەزگین، دەبێتە بریکاری وەزیری پێشمەرگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP