هەرێم نیوز
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا، ئاستی فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران و فه‌رمانبه‌رانی تاراوگه به‌رزبكاته‌وه، بەجۆرێک بڕی پێنج هه‌زار دۆلاریان به‌نرخی بانك پێدەدات، واته بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك بڕی 145 هه‌زار دینار.
ئه‌م بڕیاره‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشی دراوی دۆلار دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دێت به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی دراوی قورس بۆ هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه ناوخۆییه‌كان و زیادبوونی خواست له‌سه‌ر دۆلار.
بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردووەتەوە، سوودانی پێشوازی کردووە لە مستەفا غالیب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، موخیف کورتەیەکی لەبارەی بەڕێوەبردنی کارەکانی رێکخستن و سیاسەتی بانکی ناوەندی لە هەردوو کارتی دارایی و نەختینەیی خستووەتەبەردەم سوودانی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، محەمەد شیاع سوودانی فەرمانی دەرکردووە بۆ گرتنە بەری چەند رێکارێکی پێویست بە ئامانجی بەردەستبوونی دراوی بیانی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەگوێرەی میکانیزمەکانی سیستمی یاسایی بانکی ناوەندی.
دەشڵێت، سوودانی داوای کردووە بەردەستبوونی دراوی بیانی لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا بەشێوەیەک بێت هەر هاوڵاتییانی عێراقی نیازی گەشتکردنی هەبێت بۆ دەرەوەی وڵات یان وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی، بتوانێت بە ئاسانترین رێگە دراوە بیانییەکە دەستبخات، به‌جۆرێك هه‌ریه‌كه‌یان بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری به‌نرخی بانك پێده‌درێت واته بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك بڕی 145 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.