دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 03/12/2022

باشترین خواردنەكان بۆ وەرزی سەرما چین؟

لە کۆتایی وەرزی پایز و زستان مرۆڤ زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەیە؛ بۆ زوو چاک بوونەوە و تێپەڕاندنی ئەو نەخۆشیانە کۆمەڵێک خواردنەوە پێویستە زیاتر بخۆرێنەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

١ -ئاو: خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردن و چالاک کردنی بەرگری جەستە ، ئاوی شلەتین یا گەرم باشترە بخورێتەوە.

٢-چای ڕازیانە: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار ، شێوازی ئامادەکردنی

٣- چای سەوز: بە گەرمی و بێ شەکر ، یا کەوچکێک هەنگوینی تێ بکرێت.

٤- شۆربای گەرم: شۆربای مریشک یەکێکە لە خۆراکە گرنکەکان، هەروەها شۆربای تری وەک پەڵپینە بەترش ، شۆربای قارچک ، شۆربای سەوزەواتی وەک شۆربای بڕۆکلی یا سپێناخ لەگەڵ قەڕنابیت و گێزەر.

٥- زەنجەبیل: چای زەنجەبیل بە تەنها یا لەگەڵ لیمۆ یا هەنگوین.

٦- چای گوڵەمێخەک: ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.

٧- ئاوی لێمۆ: گیراوەی ئاو و لێمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار بە تەنها یا لەگەڵ نەعنا یا هەنگوین یا زەنجەبیل.

٨- چای گوڵەبەیبوون یان گیراوەی ڕەشکە و هەنگوین.

٩- شیری گەرم. - باشترین جۆری خواردنەکان: - ماست. - میوە مزرەمەنیەکان وەک پڕتەقاڵ و لالەنگی و نارنج و لیمۆ. - بلۆبێری و هەنار. - ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ( A) وەک گێزە، بیبەری زەرد، بەهێ، کەلەرم، پەتاتەی شیرین. - سیر و پیاز. - ماسی بە تایبەت ماسی سەلموون.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP