دواین هەواڵ

ئابوری‌

 03/12/2022

چاودێری بازرگانی سلێمانی: نرخی کارتۆنێک هێلکە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دابەزیوە

هەرێم نیوز

چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارتۆنێک هێلکە بەراورد هەفتەی رابردوو چوار بۆ پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ئەمڕۆ شەممە 3-12-2022، سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، نرخی کارتۆنێک هێلکە بەراورد بە هەفتەی رابردوو دابەزیوە، ئێستا کارتۆنێک هێلکە بە 60 بۆ 61 هەزار دینارە، بەڵام هەفتەی رابردوو 65 بۆ 66 هەزار دینار بوو. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، دابەزینی نرخی هێلکە پەیوەندی بە خواست و زیادكردنی بەرهەمی هێلكەوە هەیە، "بەرهەمی خۆماڵی زۆر زیادیکردووە و ئێستا هێلکەی زیاتر دەخرێتە بازاڕەوە." 

باسی لەوەش کردووە، رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هێلکە هاوردەبکات، هەمووان ئاگاداریش کراونەتەوە ئەگەر هەر شوێنێک هێلکەی تورکی و ئێرانی بفرۆشێت سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP