دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/11/2022

مەترسییەکانی فیلمە سێکسییەکان چین؟

هەرێم نیوز

دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز - پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان.

فیلمی سێکسی (پۆرن) چەندین کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندرووستیی مێشک و دەروون و ئەندامـــەکانــی جەســـتە هەیە و چارەسەریان پێویستە.

ـــ وەکو مادە ئالوودەکەرەکان مەترسیدارە و دەبێتە هۆی ئالوودەبوون (ئیدمان).

ـــ  هۆکارێکی گەورەی کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتی و خێزانییەکانە و پاڵنەرێکی بەهێزی جیابوونەوە و تەڵاقی ژن و مێردە.

ــ لاوازیی سێکسکردن(سەرجێیی) و کزبوونی حەزی سێکسردن، لە دەرهاویشتە خراپەکانیەتی.

ــ خەمۆکی، قەلەقی، تێکچوونی خەو، نەمانی تەرکیز، خراپیی میزاج و تووڕەبوون، کەمبوونی هەست و سۆز، لاوازی لە بڕیارداندا، دەرەنجامی ئالوودەبوون بە تەماشاکردنی ئەم فیلمانە زۆر بەربڵاوە.

ـــ ئالوودەبوونەکەی پێویستی بە چارەسەری دەروونی و هەندێجاریش دەرمان هەیە.

ـــ کلیلی چارەسەرەکەی بەدەستی خودی کەسەکەوەیە. ئەگەر نەیتوانی باشترە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP