هەرێم نیوز
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان و بەرکارکردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلکترۆنیی پەسەندکرد و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژە یاسای کار دەکات.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان بە ٧١ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان پەسەندکرا، پێشنیازە یاسای بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانیش بە دەنگی ٦٧ پەرلەمانتار پەسەند کرا.
ھەروەھا پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف و پڕۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجوومەنی شورا دەدرێت.
خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژە یاسای کار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ پارێزگاری لە ماف و ئیمتیازاتی کرێکاران.