دواین هەواڵ

ئابوری‌

 28/11/2022

پارەی گەنمی جوتیاران خەرجدەکرێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەمە، سایلۆی سلێمانی لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

دەقی ئاگادارییەکەی سایلۆی سلێمانی: 

ئاگاداری جوتیارانی خۆشەویست دەکەین :-
١- ئەو جوتیارانەی کە چەکی پارەیان وەرگرتوەو لەبەر نەبوونی رصید پارەکانیان بۆ خەرچ نەکراوە سبەی سێ شەمە ڕێکەوتی ٢٩/ ١١/ ٢٠٢٢ سەردانی بانک بکەن بە مەبەستی خەرجکردنی چەکەکانیان .

٢- ئەو جوتیارانەی رۆژی ٢٧/ ٧/ ٢٠١٤ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە رۆژی چوار شەمە ڕێکەوتی ٣٠/ ١١/ ٢٠٢٢ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان .

٣- ئەو جوتیارانەی رۆژی ٣/ ٨/ ٢٠١٤ گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە رۆژی پێنچ شەمە ڕێکەوتی ١/ ١٢/ ٢٠٢٢ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕیوەبەرایتیمان بکەن لەناحیەی پیرەمەگروون بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP