دواین هەواڵ

وەرزش‌

 28/11/2022

هەڵبژاردەی بەلجیکا باری خوارە

هەرێم نیوز

هەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆمەڵێک یاریزانی گەورە و باشترین گۆڵپارێزی جیهانەوە بەشداره لە مۆندیالی قەتەر ،هەندێک لە چاودێران و پسپۆڕانی تۆپی پێ بەهۆی هەبونی تبۆکۆرتوا و کیڤن دیبرۆن و ئیدین هازارد و ڕۆمیلۆلۆکاکو چەندان ئەستێرەی جیهانی لەڕیزی هەڵبژاردەکە شەیتانە سورەکانی ئەوروپایان بە یەکێک لە پاڵێوراوانی نازناوەکە هەژمار دەکرد.

پاش ئەنجامدانی دوویاری لە مۆندیالدا بەلجیکا لەسەرەتاوە بەرامبەر کەنەدا دەستی پێکرد بە ئاستێکی لاواز دەرکەوتن ،هەڵبژاردەی کەنە چەندین هەلی ئاسانی گۆڵیان دروستکرد و چانس یاوەریان نەبوو لێدانی پەناڵتیان لەدەستدا، بەلجیکا بە گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەیان بردەوە.

لە تاقیکردنەوەی دووەمدا هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕوبەڕوی مەغریبی عەرەبی بویەوەو بە ئاست و ئەنجام یارییەکەی دۆڕاند و دووگۆڵی لەسەر تۆمارکرا ،دۆڕاندنەکەی بەلجیکا هاونیشتیمانیەکانی لەبڕۆکسلی پایتەخت توڕە و پەرێشان کرد و هاتنە سەرشەقام تا بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو لەگەڵ پۆلیسی پایتەخت شەڕو و ڕوبەڕوبونەوە ڕویدا.

هەڵبژاردەی بەلجیکا لە کۆمەڵەکەیدا خاوەنی سێ خاڵە و پلەی سێ یەمی کۆمەڵەکەی گرتوە لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان لە ئەرکێکی قورسدا ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی کرواتیا دەبێتەوە تەنها بردنەوە شەفاعەت بۆ هەڵبژاردەکە دەکات بگاتە قۆناغی داهاتوو توڕەی هاندەرانیش دابمرکێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP