محه‌مه‌د جه‌مال – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر باس له ڕه‌وشی بازرگانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌راورد به چه‌ند ساڵی ڕابردوو بازرگانی جموجۆڵی زیاتری هه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش ناوه‌ندی بازرگانییه بۆ هه‌موو عێراق.
سالار فاتهكه، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بۆ هه‌رێم نیوز ڕایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه پاڵپشتییه‌كی زۆری كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانانی كرد، یه‌كێك له‌و پاڵپشتییانه بۆ شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی ژووره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی گومرگی له‌سه‌ر خۆراك و جۆره‌كانی تری خوارده‌مه‌نی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ش پاڵپشتییه‌كی گرنگ بوو بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو هه‌ڵاوسان دروست نه‌بێت.
ده‌شڵێت:" هه‌ڵگرتنی گومرگ له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی خۆراك نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو عێراق هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش دوای بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی فیدرالیش چاوی له هه‌رێمی كوردستان كرد و گومرگی له‌سه‌ر ئه‌و بازرگانانه هه‌ڵگرت كه خۆراك و بابه‌ته خۆراكییه‌كانیان هاورده‌ی عێراق ده‌كرد."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئاشكرای ده‌كات كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم جگه له بواری بازرگانی، گرنگی زۆر به كه‌رتی پیشه‌سازیش دراوه، دیارترین نمونه‌ش، دامه‌زراندنی دوو كارگه‌ی گه‌وره‌ی ئاردی سفر بوو له هه‌ولێر و سلێمانی كه به‌رهه‌می ڕۆژانه‌یان 2 هه‌زار ته‌نه‌و له‌هه‌موو عێراق كارگه‌ی له‌م جۆره نیه كه بتوانێت هاوشێوه‌ی ئه‌م دوو كارگه‌یه ئاردی سه‌فر به‌و كوالێتییه به‌رهه‌م بهێنێت.
وتیشی، جگه له‌م دوو كارگه‌یه چه‌ندان كارگه‌ی تر له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆ دامه‌زراون، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری ته‌واوی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ران كردووه، وه‌ك دابینكردنی زه‌وی و ئاو و كاره‌با و لایه‌نی ته‌ندروستی، تاوه‌كو بتوانن كارگه‌ی نوێ و تازه به‌كه‌نه‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانیاشه‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازرگانی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، سالار فاتهكه ده‌ڵێت، شه‌ڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا نه‌ك ته‌نها بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی وڵاتانی جیهان كاریگه‌ری هه‌بووه.
باسی لەوەشكرد،له‌لایه‌كی تر كێشه ناوخۆییه‌كانی ئێران و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی به‌غدا به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازرگانی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان دا، چونكه هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی بازرگانییه بۆ هه‌موو عێراق، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی چه‌ند ساڵی ڕابردووی بكه‌ین، به تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا، ده‌بینین ڕه‌وشی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا باشتره و جموجۆڵی زیاتریشی هه‌یه.