دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/11/2022

خوێن بەربوونی لووت و بەرزە فشاری خوێن په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

ئا: دەریا سەمین
لای ئێمە وا بڵاوبۆتەوه‌، هەر کەسێک خوێنی لووتی بەرببێت ئەوا هۆكاره‌كه‌ی‌ بەرزبونەوەی فشاری خوێنە.

راستی ئەم حاڵەتە لەو کەسانەدا زیاترە کە نەخۆشی زەختیان هەیە بە حوکمی ئەوەی نەخۆشەکانی زەخت بۆرییەکانی خوێنیان لە ژێر فشاردایە و تەنکن و زووتر دەتەقێن، بەڵام خوێن بەربوونەکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی نییە بە بەرزی زەختەکەوە، ئەسڵەن نەخۆشەکە کاتێک دەبینێت خوێنی لووتی بەربووە دەترسێت و ئەمەیان وا دەکات زەختی بەرزبێتەوە.بۆیە کە دەچێتە لای کەسێک زەختی دەگرێت، زۆربەی کات بەرز دەبێت.دەبێت پزیشکەکە وکارمەندەکان هەوڵی چارەسەری خوێن بەربوونەکە بدەن نەک سەرقاڵی دابەزاندنی زەختەکە."

ئێستا روونە کە ئەمە هەڵەیە، بەڵام لای ئێمە تەنانەت گەشتۆتە ئەوەی نەخۆشە بەستەزمانەکە و کەس و کارەکەی پێیان خۆشە کە خوێنی لووتی بەربووە و وایان تێ گەیاندوون کە ئه‌گەر بهاتایە و خوێنی لووتی بەرنەبووایە ئەوا ئەو دەمارە لە شوێنێکی دیکەدا دەتەقی و دەیکرد بە جەڵتەی دەماخ.
بەھیوام لەش ساغ بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP