دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

دهۆک؛ لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا کەسێک گیانی لە دەستدا

هەرێم نیوز 

لە ئەنجامی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە بازاڕێكی میللی لە شاری دهۆك، كەسێك گیانی لەدەستدا. تائێستاش هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆك رایگەیاند، "بەهۆكارێكی تا ئێستا نەزانراو ئاگر لە چادرێكی بازاڕی هەینی لە گەڕەكی زركا لە شاری دهۆك، كەوتەوە".

وتیشی:"دوای كوژاندنەوەی ئاگرەكە زاندراوە كە كەسێك لەناو ئاگرەكەدا سووتاوە و گیانی لەدەستداوە".
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانی دهۆك ئاماژەی بەوەدا هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگركە نەزانراوە و لەبارەی رووداوەكەوە دەست بە لێكۆلینەوە دەكرێت.

بازاڕی هەینی یەكێكە لە بازاڕە میللییەكانی شاری دهۆك و خەڵكی لە رۆژانی هەینیدا كەلوپەلی كۆن و دەستی دوو لەو بازاڕەدا دەكڕن و دەفرۆشن و بەهۆی هەرزانی نرخی كەلوپەلەكانەوە بازاڕەكە دەبێتە یەكێك لە قەرەباڵخترین بازاڕی شارەكە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP