دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

محه‌مەدی حاجی مه‌حموود: له‌ كوردستاندا ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ بوونی نییه‌

هەرێم نیوز

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود، رایگه‌یاند، له‌ كوردستاندا ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه‌ نییه‌ و یاسایه‌كیش نییه‌ ئۆپۆزیسیۆن بپارێزێت، دەشڵێت، خراپترین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانم له‌ حكومه‌تی سوید و سویسرا پێ باشتره‌. 

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود،سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،كێشه‌كان تایبه‌ت نین به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌موویانه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ستن به‌ پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌.

دەشڵێت، لە نێوان پارتی و یه‌كێتی ناته‌بایی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێكبن، %70ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌بن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان جگە لە پارتی بەڕێوەچوو، پێشنیازی ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای سیاسی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان پێكبهێنرێت، محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود له‌وبارەیەوە وتی، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ پێویسته‌ بۆ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تن یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تن.

هەروەها وتیشی، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ سیاسییه‌ و جێبه‌جێكار نییه‌، كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.

راشیگەیاندووە، لە كوردستاندا ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه‌ نییه‌ و یاسایه‌كیش نییه‌ ئۆپۆزیسیۆن بپارێزێت. ئێمه‌ پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه‌. له‌و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا پێویسته‌ هه‌موومان یه‌كده‌نگ بین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، خراپترین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانم له‌ حكومه‌تی سوید و سویسرا پێ باشتره‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP